دواى ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى له دوكان، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دۆخی کەرکووک گوتی" "بەلای ئێمەوە کەرکووک ئەو کەرکووکەیە کە مام جەلال گوتییەتی و ئیدارەی هاوبەشیش لە شارەکە رەتدەکەینەوە".
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە دوکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی" ئەو پێنج خاڵەی لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بڕیاری لەسەر داراوە خاڵی گرنگن و لە بەرژەوەندی کورد دان.
لەبارەی دۆخی کەرکووک و جموجۆڵەکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان ، فازڵ میرانی گوتی " قبوڵ ناکەین حەشدی شەعبی پەلاماری کەرکووک بدات و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئیدارەی هاوبەش نین".
سەبارەت بە پێکهێنانی وەفدی دانوستانکاری کورد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بە‌غدا، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی" تاوەکو ئێستا ئەندامانی وەفدەکە بۆ بە‌غدا دەستنیشان نەکراون و چاوەڕوانی وەڵامی سەرۆک کۆماری عێراقین".
تێزانین ئه‌مرۆ یەکشەممە 15-10-2017 پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق لە هاوینه‌هه‌واى دوکان کۆبوونەوە و دواتر بە پێنج خاڵ لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو، كه خاله‌كان بریتی بوون له:-
یه‌كه‌م: جه‌خت له یه‌كرێزی گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان كرایه‌وه، كه ده‌سته‌به‌ری راپه‌راندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی، له‌م قۆناغه‌دا.
دووه‌م: كۆبوونه‌وه، سووربوونی خۆی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی تێكرای كێشه‌كان، به دیالۆگێكی بێ مه‌رجی به‌رپرسیارانه‌ی بونیاتنه‌ر، له نێوان هه‌ولێر - به‌غدا راده‌گه‌یێنێ.
سێیه‌م: هێزه كوردستانییه‌كان ئێستاش هه‌ر ئاماده‌ن بۆ گفتۆگۆیه‌كی بێ مه‌رج و كراوه بونیاتنه‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا و هه‌ولێرو پڕه‌نسیپه ده‌ستوریه‌كان ئه‌ندامبده‌ن.
چواره‌م: كۆبوونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كی ده‌زانێ، لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق و كوردستان ، به‌شداری دانوستاندنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش چاودێری پڕۆسه‌كه بكه‌ن.
پێنجه‌م: له‌سه‌ر كێشه‌ی سه‌ربازی و ئاسایش، له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، هه‌موو چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی، یان هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه، جگه له مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ولێكی راستگۆیانه، بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان. هه‌روه‌ها، راسته‌وخۆ پێشێلكردنی یاسا و رێسایه كه بڕیاریان لێ دراوه، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ یه‌كلایی كردنی كێشه سیاسییه ناوخۆییه‌كان به‌كاربهێندرێ.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.