Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 14:33

سعوودیه‌ داوا له‌ ئه‌مریکا ده‌کات هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر به‌ ئێران بگرێته‌به‌ر

ئه‌مریكا سووره‌ بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ جیهان
کوردستان TV
100%

سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ، شای سعوودیه‌، رایده‌گه‌ێنێت، پێویسته‌ هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر ئێران بیگرێته‌به‌ر

سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه‌ ،له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند:گرنگه‌ هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر تیرۆر و توندڕه‌وی، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكاری یه‌كه‌میان كه‌ ئێرانه‌ بیگرێته‌به‌ر.

لێدوانه‌كه‌ی شای سعوودیه‌ دوای راگه‌یاندنی ستراتیجییه‌تی نوێ ئه‌مریكایه‌ به‌رامبه‌ر ئێران.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ سعوودیه‌ پێشوازی و پاڵپشتی له‌ ستراتجییه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران ده‌كات كه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو.

لای خۆیه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ستایشی پاڵپشتییه‌كه‌ی شای سعوودیه‌ بۆ ستراتجییه‌ته‌كه‌ی كردووه‌ و دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سووره‌ له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ جیهان.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.