Erbil 31°C شەممە 13 ئاب 06:24

بینالی یه‌ڵدرم سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا بۆ کاتێکی نادیار دواخست

بڕیاربوو یه‌ڵدرم، له‌سه‌ر داواى عه‌بادى سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 15/ 10/ 2017 سه‌ردانى به‌غدا بكات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داواكه‌ى عه‌بادى پشتگوێ ده‌خات و سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.
 

حكوومه‌تى توركیا بڕیارى دا، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌بادى له‌باره‌ى پرسی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه‌، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ئاژانسى هه‌واڵیی "دۆغان"ى توركى، له‌ هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بنیالی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بۆ شارى به‌غدا به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى كه‌ بڕیار بوو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجامى بدات، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و بۆ كاتێكى نادیار دوای بخات.

هۆكارى دواخستنى سه‌ردانه‌كه‌، كه‌ بڕیار بوو له‌ باره‌ى پرسی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوتوێژى له‌باره‌وه‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بنیالى یه‌ڵدرم سه‌رقاڵى چه‌ند كاروبارێكى گرنگى نێوخۆى توركیایه‌ و نایپه‌رژێته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌.


بڕیاربوو یه‌ڵدرم، له‌سه‌ر داواى عه‌بادى سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 15/ 10/ 2017 سه‌ردانى به‌غدا بكات و دواهه‌مین پێشهاته‌كانى په‌یوه‌ستدار به‌ ڕیفراندۆمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، كه‌ له‌ 25ى ئه‌یلوولى 2017 ئه‌نجام درا، گوتوێژ بكه‌ن.


كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.