Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:13

که‌مال که‌رکوکی: هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک له‌ ئاماده‌باشیدایه‌

پێكهاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چێشتی مجێور وایه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یه‌كی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت، ئاواته‌ خوازین شه‌ڕ له‌كه‌ركوك روو نه‌دات و  ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش روویدا ،به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان دێ له‌ هیچ زه‌مانێك به‌سه‌ریان نه‌هاتووه‌.

كه‌مال كه‌ركوكی ، به‌پرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئاواته‌ خوازین شه‌ڕ له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری روو نه‌دات و ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش روویدا ،به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان دێ له‌ هیچ زه‌مانێك به‌سه‌ریاندا نه‌هاتووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هێزانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك كۆكراونه‌ته‌وه‌، ده‌یانه‌وێ كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك بخنه‌ ژێر ڕكێفی خۆیان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌ ئاماده‌باشی دایه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نادات ئه‌و مه‌رامه‌یان بۆ بچێته‌ سه‌ر.

گوتیشی: پێكهاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چێشتی مجێور وایه‌ و هه‌موو شتێكی تێدایه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌و گوتی ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك یه‌ك ملیمیش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ دواوه‌و ئێمه‌ لێره‌ین.

 

كوردستان :رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.