Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 01:42

قاسم سوله‌یمانی له‌ سلێمانی ده‌رکه‌وته‌وه‌

سه‌ردانی گۆڕی مام جه‌لالی له‌ شاری سلێمانی كردووه‌
کوردستان TV
100%

قاسم سوله‌یمانی ،سه‌ركرده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شاندێكی راوێژكاری سه‌ربازی كه‌ یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی گۆڕی مام جه‌لالیان له‌ شاری سلێمانی كردو تاجه‌ گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دانا.   

به‌ پێی هه‌واڵێكی به‌غدا ئه‌لیوم،چالاكوانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ،بڵاویان كردۆته‌وه‌ ، قاسم سوله‌یمانی ،سه‌ركرده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شاندێكی راوێژكاری سه‌ربازی كه‌ یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی گۆڕی مام جه‌لالیان له‌ شاری سلێمانی كردووه‌و تاجه‌ گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی داناوه‌.   

رۆژی 3-10-2017 مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووتری عێراق،له‌ ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا له‌ یه‌كێك نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.