Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:33

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەکانی (IELTS) لە کاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن

تاقیکردنەوەکانی (IELTS) لە کاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/10/2017، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەھۆی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی کێشەی بۆ دروست بووە، ڕۆژی چوارشەممە 11/10/2017، لە ‌دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ستافی وەزارەت و نوێنەری بریتش کانسڵ (British Council)  بۆ تاوتوێکردنی تاقیکردنەوەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS) بەڕێوە چوو.

ناڤهاتی دەشڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا ڕەت کرایەوە کە بەھۆی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان کێشە بۆ تاقیکردنەوەکانی (IELTS) دروست بووبێت و ئەو دەنگۆیانەش دوورن لە ڕاستییەوە، ھەروەک جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، کە سەرجەم تاقیکردنەوەکانی (IELTS) لەو کات و شوێنانەی دەستنیشان کراون، وەک خۆی بەڕێوە ‌دەچێت و دڵنیایی کاندیدانی خوێندنی باڵا و خوێندکاران دەکەینەوە، کە ھیچ وادەیەکی تاقیکردنەوەکان دوا نەخراوە".

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باس لەوەش دەکات، کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا کە ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ ستافی بریتش کانسڵ بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی فراوانکردن و زیادکردنی ھەلی تاقیکردنەوەی (IELTS) لە سێنتەرەکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە ‌بچێت، لەم بارەیەوە دامەزراوەی (British Council) ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ فروانکردنی زیاتری ئەم تاقیکردنەوەیە لە ھەرێمی کوردستان.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.