Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 23:44

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێنماییه‌کانی دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ر له‌ هه‌له‌بجه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێنێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنماییه‌كانی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی - هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ڕێنماییه‌كه‌ به‌شێوه‌ی پۆلینكردنی مه‌رجه‌كانی فه‌رمانبه‌ر دارێژراوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین خاڵیان هه‌یه‌ هه‌لی دامه‌زراندنیان ده‌بێت.

له‌ ڕێنماییه‌كه‌دا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌ چه‌ند مه‌رجێكی سه‌ره‌كی كه‌ ئه‌وانیش بریتیین له‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بن و داوای مووچه‌ی بێ مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن نه‌كه‌ن، تاوه‌كو پێنج ساڵ و داوای گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ش نه‌كات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو پێنج ساڵ.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.