Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 16:13

به‌غدا بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی کوردستان ده‌رکرد

پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقه‌
کوردستان TV
100%

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ ،بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد.

دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار،  گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی باڵای عێراق رایگه‌یاند: دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی سه‌رپه‌رشتیاری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ سكاڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركراوه‌و ده‌ڵێن پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقه‌.

گوتیشی: دادگا به‌پێی ماده‌ی 329 له‌ یاسای سزاكان، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن ده‌ركردووه‌.

هاوكات سه‌عد حه‌دیسی ،گوته‌بێژ به‌ناوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی رایگه‌یاند: دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ده‌ركدووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ خۆیان دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی كردۆته‌وه‌ و ئیستا له‌لای دادگای عێراقی داواكراون.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ و ئه‌سته‌م نییه‌، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ یان هه‌ر كاتێكی دیكه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.