بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی سعودی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی و ئابووری خه‌ونی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ناو ناوبات ، بارودۆخیش ناگه‌ڕێندرێته‌وه پێش به‌رواری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم .
د. تۆفیق سه‌یف، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی سعودی ،بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت نووسیویه‌تی: پێویسته عێراق رێگایه‌كی ئاقڵانه هه‌ڵبژێرێت ، پلان بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ كوردستان دابنێت و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر بگه‌نه چاره‌سه‌ر
نووسه‌ره سعودییه‌كه دهشنووێت: هه‌ڕه‌شه‌كان خه‌ونی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ناو ناوبات ، بارودۆخیش ناگه‌ڕێندرێته‌وه پێش 25ی ئه‌یلول، دوای ریفراندۆم به‌بێ هیچ گومانێك، هه‌رێمی كوردستان بارودۆخێكی باشتر له فیدڕالییه‌تی ئێستای وه‌رده‌گرێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.