Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:48

نێچیرڤان بارزانی: مامۆستا که‌ریم زه‌ند تەمەنی بە پاراستن و خزمەتکردنی ناسنامەی نەتەوەکەی بەخشی

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک وه‌زیرانى هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم زەند:
کوردستان TV
100%

به‌داخه‌وه هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەندمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و دۆستانی مامۆستا و سەرجەم ڕۆشنبیران و گەلی کوردستان دەکەین، مامۆستای خوالێخۆشبوو کە مێژووناس و جوگرافیاناسێکی دیاری گەلەکەمان بوو، ساڵانێکی زۆری تەمەنی بە پاراستن و خزمەتکردنی ناسنامەی نەتەوەکەی بەخشی و چەندین بەرهەمی ناوازە و دەگمەنی بەخشیوەتە کتێبخانەی کوردی کە بوونەتە سەرچاوەی گرنگ بۆ نەوە بە نەوەی توێژەران و خوێندەوارانمان.

گیانی نیشتیمانپەروەری و ئامادەییی مامۆستای خوالێخۆشبوو بۆ خەبات لەپێناو ئازادیی نەتەوەکەیدا ڕاستیەکی بەڵگەنەویستە و بەشداریکردنیان لە کۆماری کوردستان لە مه‌هاباد و شۆڕشی ئەیلوولی مەزندا بە بیر و قەڵەمی بەبڕشتی، بەڵگەی ئەو ڕاستییەن، لە پاش ڕاپەڕینی مەزنی ١٩٩١ی گەلی کوردستانیشەوە ڕۆڵێکی کاریگەری لە بواری مێژوویی و ڕۆشنبیری و پەروەردەییدا هەبووە. بە کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند، گەلی کوردستان ڕۆشنبیر و مێژووناس و توانایەکی گەورە و دڵسۆزی لەدەست دا.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و سەرجەم گەلی کوردستان بەگشتی و نووسەران و ڕۆشنبیرانمان بەتایبەتی دەنێرین، ڕۆحی مامۆستا کەریم زەند شاد. یادى به خێر.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
10/10/2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.