Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:38

قوباد تاڵەبانی پەیامی سوپاسگوزاریی خانەوادەی "مام جەلال" بڵاودەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە
کوردستان TV
100%


قوباد تاڵەبانی، کوڕی مام جەلال، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوەو تێیدا سوپاسی ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە لەپرسەی باوکیدا بەشداییان کردووە.

لە پەیامەکەدا قوباد تاڵەبانی بەناوی خانەوادەی مام جەلال-ەوە سوپاسی سەرجەم "جەماوەری دڵسۆزو ئەمەكداری خەڵكی كوردستانی كرد كە بە پەرۆشەوە هاوخەم و هاوپرسەی سەرۆك تاڵەبانی بوون".

هەروەها لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی کە کوڕە بچوکی مام جەلالە، "سوپاسی زۆری سەرجەم سەرۆك و سكرتێری هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانی و عیراقییەكان و نوێنەرو نێردەو دیبلۆماتكارانی سەرجەم وڵاتانی بەشداری لەمەراسیم و پرسەی سەرۆك مام جەلال كرد كە بەئامادەبوون و پرسەنامە هاوخەمیان راگەیاند."

مام جەلال، رۆژی 3/10/2017 لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا لەتەمەنی 84 ساڵیدا، بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، هەینی رابردووش لە مەراسیمێكدا هێنرایەوە هەرێمی كوردستان و لەگردی دەباشان بەخاك سپێردرا.

پەیامی ڤیدیۆیی قوباد تاڵەبانی:- 

https://www.youtube.com/watch?time_continue=296&v=_Pt-DIeveXc

 

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.