Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 19:51

لە پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجەدا نزیکەی 1000 تیرۆریستى داعش دەستگیر کراون

زیاتر لە 7 ھەزار ئاوارە ڕوویان لە سنوورەکانی كه‌ركوك کردووە
کوردستان TV
100%

بەڕێوبەری ئاسایشی دوبز رایده‌گه‌ینێت" كه‌ لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجەوە تاكو ئێستا نزیکەی ھەزار چەکداری داعش دەستگیر کراون.

ڕاید عەلی، بەڕێوبەری ئاسایشی دوبزی سەر بە پارێزگاری کەرکووک  ڕایگەیاند: ''لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجەوە تاوەکو ئێستا لە سنووری شاری کەرکووک زیاتر لە 7 ھەزار ئاوارە ڕوویان لە سنوورەکانی ئەوان کردووە، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە ھاتنی ئاوارەکان کەم بووەتەوە.''

گوتیشی: ''توانیویانە لە نێوان ئاوارەکاندا نزیکەی ھەزار چەکداری داعش دەستگیر بکەن و لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانیان بەوەدا ناوە، کە چەکداری داعش بوونە، یان لەگەڵ ئەوان کاریان کردووە.''

ناڤهاتى گوتیشی: ''ئەو چەکدارانەی کە دەستگیر کراون، سەرجەمیان خەڵکی ناوچەکەن و خێزانەکانیشیان ڕەوانەی کەمپەکان کراون.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.