Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:13

ئەمڕۆ 6 کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران

ئافرەتێک و چوار منداڵی خۆی لەگەڵ ئافرەتێکی دیکە لە دەستی داعش ڕزگار كران
کوردستان TV
100%

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی رایگه‌یاند" ئەمڕۆ لە سووریا 6 کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران.

حوسێن قاییدی بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی ڕایگەیاند" لە بەردەوامیی ھەوڵەکانیاندا بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، خۆشبەختانە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ توانیان لە سووریا ئافرەتێک و چوار منداڵی خۆی لەگەڵ ئافرەتێکی دیکە لە دەستی داعش ڕزگار بکەن.

قاییدی وتیشى'' ڕزگرکردنی ئەو شەش کەسە بە ھاوکاریی ئەو تۆڕانە کراوە، کە لە سووریا ھاوکاریی ئێمە دەکەن و ئێستاش ئەو شەش کەسە بە کەسوکاریان شاد بوونەتەوە. 

قاییدی باسی لەوەش کرد'' كه‌ تاكو ئێستا 3 ھەزار و 156 کەس ڕزگار کراون و نزیکەی 3 ھەزار و200  کەسی دیکەش لەدەستی داعشدا ماون.''

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.