حکوومەتی تورکیا بڕیارێکی هاوشێوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەدات و پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی ئەمریکا رادەگرێت.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە حکوومەتی تورکیا چاو بە بەڵێنەکانی حکوومەتی ئەمریکا بۆ دابینکردنی ئاسایشی کارمەند و شاندە دیپلۆماسییەکانی تورکیا لە ئەمریکا، دەخشێنێتەوە.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا، کە ئهمرۆ دووشەممە 9/10/2017 میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، رایگەیاندووە، کە حکوومەتی وڵاتەکەی پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتییانی ئەمریکا به ماوەیەکی دیاری نەکراو، راگرتووە.
هەرچەندە ئەو بڕیارەی باڵیۆزخانەی تورکیا وەک وەڵامدانەوەی بڕیاری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا دێت، بەڵام لایەنە تورکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو بڕیارەیان بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەوەیە، کە دەیانەوێ سەردانی تورکیا بکەن.
تێزانین ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 8/10/2017، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا رایگەیاند، کە پێدانی هەموو جۆرە ڤیزایەکی وڵاتەکەی بە هاووڵاتییانی تورکیا، تا ماوەیەکی دیاری نەکراو، راگرتووە.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.