Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:48

توێژەرێکى ئەمریکی: ئیسرائیل رۆڵی لە پرۆسەى ریفراندۆمی کوردستاندا نەبوو

د. دێیڤد پۆلۆک: هەفتەیەک لە کوردستان بووم و هیچ ئاڵایەکی ئیسرائیلیم نەدیت
کوردستان TV
100%

د. دێیڤد پۆلۆک، توێژەری ئەمریکی، کە یەکێک بوو لە چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە بەرنامەیەکی کەناڵی (ئەلحوڕە)دا رایگەیاندووە، ماوەی هەفتەیەک لە کوردستان بووە و هیچ ئاڵایەکی ئیسرائیلی نەبینیوە.

دێیڤد پۆلۆک هەروەها رایگه‌یاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی رۆڵی ئیسرائیل دەکەن لە سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دوورن لە راستییەوە و ”ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەک رۆڵی لە پرۆسەکەدا نەبوو“.

دێیڤد پۆلۆک پێی وایە پاڵپشتیی ئیسرائیل بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێش پرۆسەکە رایگەیاندبوو، پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، ”تەنیا قسە بوو“ و ئیسرائیل بە کردار هیچ پشتگیرییەکی پرۆسەکەی نەکرد.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.