Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:16

ئەمینداری یەکگرتوو: هەڵوێستی گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەرێنی بوو

ئەمینداری یەكگرتوو: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قسەی خۆشتر دەبیستین
کوردستان TV
100%

ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەرێنی بووە.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە كوردستان 24ی ڕاگەیاندوه‌" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان جێگری سەرۆکی پارتی و ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕاندا بە پاكێجێك باسی گەڕانەوەی یوسف محەمەد و گەڕانەوەی وەزیرەكان بۆ شوێنی خۆیان كراوە، بزووتنەوەی گۆڕانیش هێزێكە و ناكرێت لە دەرەوەی ساحەی سیاسی بێت و بۆ گەڕانەوەشیان پێویستە كار بكرێت".

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "وەك شەخسی خۆی و هەم وەك یەكگرتوو نامانەوێت ئەو بابەتانە بە ئاراستەیەكی دیكەدا بڕوات، چونكە ئێستا هەرێمی كوردستان هەڕەشە و تەحەدای زۆری لەسەرە و دەشڵێت لە كۆبوونەوەكەدا بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستیان ئەرێنی بووە، هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قسەی باشتر و خۆشتر دەبیستن".

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/10/2017 نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی  پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕانیان لە گردی زەرگەتە كرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی ڕێكخەری ئەو بزووتنەوەیە پێشوازییان لێ كرا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.