Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:06

وەزاره‌تی پەروەردەو رێکخراوی یونسیف ره‌وشى خوێندن له‌ هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ ده‌که‌ن

وەزیری پەروەردە له‌گه‌ل شاندێكى رێکخراوی یونسیف کۆبووەوە
کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی نوێی پرۆگرامەکانی پەروەردەیی لە رێکخراوی یونسیف لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/10/2017، د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەر یەک لەئیکەم چانجینی، بەرپرسی پرۆگرامەکانی پەروەردەیی لە رێکخراوی یونسیف لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و وانگین گرێس، بەرپرسی نوێی پرۆگرامەکانی پەروەردەیی لە رێکخراوی یونسیف لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

مەبەستی سەردانکردنی شاندەکە بۆ وەزارەتی پەروەردە، ناساندنی بەرپرسی نوێی پرۆگرامەکانی پەروەردەیی لە رێکخراوی یونسیف و چۆنیەتی ھەماھەنگیکردن و ھاوبەشیکردن بوو، لە خزمەتکردنی زیاتری کەرتی پەروەردە و فێرکردن و بە تایبەتی پرۆگرامەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.