Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:08

کۆسره‌ت ره‌سوڵ تا کاتی کۆنگره‌ ده‌بێته‌ سکرتێری گشتی یه‌کێتی

به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌ماوه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێ، تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت و سكرتێر و دووجێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بێته‌ سكرتێری گشتی یه‌كێتی .

غه‌یاس سورچی ، به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ موسڵ به‌ غه‌دپرێسی راگه‌یاند: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، هه‌ركات سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد، یان گه‌شت بكات ،یان پشوو وه‌ربگرێت بۆ ماوه‌یه‌ك، ئه‌وا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكرتێری گشتی بۆ ده‌گوازرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، رێگه‌ نادرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی هیچ كادرێكی یه‌كێتی لیستی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی لیستێكی راگه‌یاندووه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌ماوه‌.

گوتیشی: به‌وپێیه‌ش له‌ ئێستادا تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت و سكرتێر و دووجێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بێته‌ سكرتێری گشتی یه‌كێتی .

 

رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.