دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، له كۆتاییدا كوردستان هه‌ر ده‌وڵه‌تی خۆی دروست ده‌كات و جگه له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی خۆیان، هیچ رێگایه‌كی تر بوونی نییه.
پیته‌ر گالبرێس دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا به سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، له كۆتاییدا كوردستان هه‌ر ده‌وڵه‌تی خۆی دروست ده‌كات و جگه‌له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی خۆیان، هیچ رێگایه‌كی تر بوونی نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه، ئایا پشتیوان و هاوكاری كوردستان ده‌بێ ،كه دۆستی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی متمانه پێكراوی واشنتنن، یان پشتیوانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێ، كه هاوپه‌یمانی زۆر نزیكی ئێرانن و میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له به‌غداوه دژی كورد ده‌جووڵێنرێن.
گالبرێس گوتیشی: میلیشیاكان به چه‌كی ئه‌مه‌ریكا له عێراق باڵاده‌ستن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر كوردستان.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.