ئهمڕۆ له گردی زەرگەتە له شاری سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان كۆبوونهوه .
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یەکگرتووش بە سەرۆکایەتی سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتوو، هەروەها فوئاد حوسێن ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکە بوو، ئەدهەم بارزانی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش یاوەری نێچیرڤان بارزانی بوو لە سەردانەکەی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان
لەو کۆبوونەوەیهدا دوایین پێشهاتەکانی دوای گشتپرسی کوردستان تاوتوێ كرا و پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و گەڕانەوەی گۆڕان بۆ کۆبوونەوەکان و گەڕانەوەی پەرلەمانتاران بۆ پەرلەمانی عێراق و هەروەها هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.