وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێ:له رۆژانی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر نه‌یارانى كورد نه‌مرن،ده‌یبین ئه‌مریكا چ هاوكارییه‌كی دیكه پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت ، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه‌و له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زیاتریش بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له رۆژانی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر نه‌یارانى كورد بمێنن ،ده‌یبین كه چ هاوكارییه‌كی ئه‌مریكا ده‌گاته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوكارییه‌كانیش روو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
گوتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مریكا له جاران زیاتر ئه‌كتیڤ تر بووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێ.
هه‌ندێك ماڵپه‌ری عه‌ره‌بی، بڵاویان كردبۆوه كه گوایه هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، یارمه‌تییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان بڕیوه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.