Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 15:01

بەرشەلۆنە ئێستا چاوی بڕیوەتە ئۆزێل

بەرشەلۆنە چاوی بڕیوەتە ئۆزێل
کوردستان TV
100%

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خۆی بۆ پێشەشكردنی دەستەوارەیەك ئامادە دەكات بۆ ركابەریكردن لەگەڵ ئەو یانانەی كە دەیانەوێ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا گرێبسەت لەگەڵ مەسعوود ئۆزێلی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بكەن.

ئۆزێلی تەمەن 28 ساڵ تا ئێستا گرێبەستكەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ نوێ نەكردووەتەوە كە هاوینی داهاتوو بەكۆتا دێت و ئەگەریش لەسەری ساڵ یانەكە نەیفرۆشێ دەبێت كۆتایی وەرز بەشێوەی ئازاد دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە كه‌ یانەی ئارسناڵ بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا ئۆزیل بفرۆشێ، لای خۆشییەوە یانەی بەرشەلۆنە بەدوای یاریزانێكی ئەستێرەدا دەگەڕێ تا هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی پێ بەهێزتر بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە یانەی بەرشەلۆنە ئێستا چاوی بڕیوەتە ئۆزێل دوای ئەوەی بێ هیوابوو لە گرێبەستكردن لەگەڵ فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیش لەسەر داوای جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆزێل لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

چاوەڕوانیش دەكرێ نرخی ئۆزێل لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا كەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بێت، یانەی بەرشەلۆنەش پێیوایە ئەم نرخە گونجاوە بۆ یاریزانێكی بەئەزموونی وەك ئۆزێل كە شارەزاییەكی باشی لە خولی ئیسپانیادا هەیە بەهۆی ئەوەی ماوەیەك یاریزانی یانەی ریال مەدرید بووە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.