Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 12:07

سزا ئابوورییەکانی سەر سوودان هەڵگیران

ماوەی 20 ساڵە بەسەریدا سه‌پێندرابوو
کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەكگرتووەكان، سزا ئابوورییەكانی سەر سوودانی هەڵگرت، كە ماوەی 20 ساڵە بەسەریدا سەپاندووە .

هۆكاری ئەو هەنگاوەی ئه‌مه‌ریكا دەگەڕێتەوە بۆ باشبوونی رەوشی سوودان لەبوارەكانی مافی مرۆڤ و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، كه‌ پێشتر بەتۆمەتی پشتیوانیكردنى گروپە  توندڕەوەكان و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ له‌ دارفۆر سزاى ئابوورى به‌سه‌ر سووداندا سه‌پێندرابوو.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئه‌مه‌ریكا سزاكانى ئەو وڵاتەى كۆتایی پێهێناو سزا بازرگانییەكانی سەر خەرتوم و زنجیرەیەك سزای تری هەڵگرت، لەكاتێكدا ئەو سزایانە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رۆڵی دیاریان هەبوو لەدابڕینی سوودان لە سیستمی دارایی جیهان، بەوەش گەشەی دارایی ئەو وڵاتە رووی لە كزی كردبوو.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.