ماڵپەڕی هه‌والى (ئیرنا)ی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر زارى ئیبراھیم ڕەحیم پوور، ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا، لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە رایگه‌یاند: "ئێران ده‌یه‌وێت پرسى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، بە دانوستان چارەسەر بكرێت ، به‌شێوه‌یه‌ك كورد و هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر تێیدا سوودمه‌ند بن.
ناوبراو هه‌روه‌ها بۆ مالپه‌ره‌كه وتوویه‌تى" ئێستا ئێمە سەرقاڵی تێپەراندنی قۆناغێکین و دڵنیاین دەتوانین لەو پرسەدا ھەنگاوێکى وه‌ها بھاوێژین، کە کوردەکان بە پشکی خۆیان و هاوشێوه‌ى نەتەوەکانی دیکە بگەن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.