به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، رایده‌گه‌ێنێ، پرسی دانه‌نانی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر تابووتی مام جه‌لال به‌لای ئێمه گرنگ نییه و باشتره گه‌وره نه‌كرێت .
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، راگه‌یاند : نه یه‌كێتی و نه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرس نین له دانه‌نانی ئاڵای عێراق ، به‌ڵكو ئه‌م كاره به تیمی پرۆتۆكۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سپێردراوه و ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی مه‌راسیمه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاڵای عێراق له سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی مام جه‌لال دانراوه‌و له پرسه‌كه‌شدا داده‌نرێت.
مه‌لا به‌ختیار گوتیشی: ئه‌و پرسه به‌لای ئێمه گرنگ نییه و باشتره گه‌وره نه‌كرێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.