سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌رمان پێویسته، ئه‌وه‌یه برایه‌تیمان قوڵتر بكه‌ین و یه‌كڕیزیمان بپارێزین، به‌مه رۆحی مام جه‌لال شادتر ده‌كه‌ین.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، له‌دوای دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی مام جه‌لال له ده‌باشان رایگه‌یاند: له‌ده‌ستدانی سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌مێكی گرانه و زیانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌مه سوننه‌تی ژیانه، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌رمان پێویسته، ئه‌وه‌یه برایه‌تیمان قوڵتر بكه‌ین و یه‌كڕیزیمان بپارێزین، به‌مه رۆحی مام جه‌لال شادتر ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا گوتی :ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی میللـه‌تی كورد، هه‌میشه ده‌مانه‌وێت به گفتوگۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
بارزانی گوتیشی، زۆرجار له‌گه‌ڵ مام جه‌لال بهتهلۆفۆنێك كێشه‌كانمان چاره‌سه‌رده‌كرد و كه‌س به‌قه‌د من هه‌ست به‌و بۆشاییه ناكات كه له‌دوای مام جه‌لال دروستبووه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.