ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرهیهكى رۆژنامەوانیدا له نیویۆرک رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە لەڕێگەی گفتوگۆ نێوهندگیرى بكات بۆ چارهسهركردنى کێشەكانی نێوان ههرێمى كوردستان و بەغدا.
گوتەبێژی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، ئامادەن لەنزیکەوە چاودێری دۆخی عێراق و ئەو کاریگەرییە مرۆییانە بکەن کە بەهۆی ناکۆییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دروست دەبن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.