رۆژنامەی (ئێڤرانسال)ـی توركی بڵاوی كردهوه ، كه رێژەی بێكاری لە توركیا 5 ملیۆن و 500 هەزار کەسى تێپهراندووه، كه ئەمەش دەریدەخات توركیا لەڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی خراپ دایە.
بولەنت فەلەكئۆغلو شارەزای بواری ئابووری نووسینێكی لە ڕۆژنامەی (ئیڤرەنسەل)دا بڵاو كردوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، كه ههرچهنده رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت لەڕووی ئابوورییەوە سەركەوتنی گەورەمان بەدەست هێناوە، بەڵام ئەو گوتەیە هیچ بایەخێكی نییە.
ئەو نووسەرە لە خراپیی رەوشی ئابووریی ، حكوومهتى توركیا ئاگادار دەكاتەوە، كه ئەگەر ڕێژەی بێكاری چارەسەر نەكات، ئەوا ئابووریی وولات ههرهس دێنێت.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.