Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:16

شۆفێرێکی تاکسی دەست درێژی دەکاتە سەر ئافرەتێک

تۆمەتباره‌كه‌ تەمەنی ٤٦ ساڵه‌
کوردستان TV
100%

شۆفێرێکی تاکسی دەست درێژی دەکاتە سەر ئافرەتێکی بە ڕەگەز مەغربی و دواتر پۆلیس تاوانباره‌كه‌ ده‌ست گیر ده‌كات.

موقه‌ده‌م هه‌یسه‌م جه‌رجیس ،ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی  ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لە شارۆچکەی عنکاوە ، كه‌ لە نێو تاکسییەکدا دەست درێژی کرابووە سەر ئافرەتێکی بیانی، پۆلیس دۆسییەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە، توانی بەماوەیەکی کەم ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکات و دواتر دەستگیری بکات.

تۆمەتباره‌كه‌ ، ناوی ف. ح. ح.، تەمەنی ٤٦ ساڵه‌ و پیشەی شۆفێری تاکسییه‌.

دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار، دانی نا بەتاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە دەست درێژیکردن بۆ سەر ئافرەتێکی بە ڕەگەز مەغربی.

پاشان دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٢١) لە یاسای سزادان.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.