Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 05:41

مه‌سرور بارزانی به‌شداری کارای هه‌رێمی کوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر دووپات ده‌کاته‌وه‌

مەسرور بارزانی  پێشوازیی له‌ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەرال رۆبرت وایت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دانیشتنێکدا دوا ڕەوشی سیاسی و سەربازی ناوچەکە و مانۆرە سەربازییەکانی وڵاتانی درواسێ لە سەر سنوورەکانی هەرێم، هەروەها جەنگی دژی تیرۆریستان تاووتوێ کرا و لە لایەن راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمەوە، هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان لە بەشداریی کارا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر، دووپات کرایەوە.

هەر لەم دانیشتنەدا هەدوولا چۆنیەتی فراوانکردنی هاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکانیان تاووتوێ کرد. لە لایەن خۆشیەوە فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان وێڕای بەرز نرخاندنی قارەمانی و قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆر، ئامادەیی هێزی هاوپەیمانانی لە فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگی و هەروەها راهێنانی زیاتر بە هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.