Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 05:39

کۆمسیۆن چەند بڕیارێکی له‌باره‌ى ھەڵبژاردنی داھاتوو ده‌رکرد

کۆمسیۆن لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتوو کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستانەوە کۆدەبێتەوە و لەمبارەیەشەوە چەند بڕیارێکی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمسیۆنەکە، ئەنجومەنی کۆمسیاران چەند بڕیارێکی دەرکردووە ، کە یەکەمیان بریتییە لە دیاریکردنی ماوەی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتیی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە 3 تاوەکو 6ی ئەم مانگە. ھەروەھا لە 9 تاوەکو 13/10/2017 ماوەی پێشکەشکردنی کاندیدە بۆ پەرلەمانی کوردستان. 

لە دوا بڕیاریشدا کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە کە ماوەی ئەنجامدانی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە 15/10/2017 دەبێت و لە 29/10/2017ش دوا وادەی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەبێت. 

ھەر لەو ڕاگەیاندراوەدا کۆمسیۆن ئاشکرای کردووە کە ھۆکاری بڕیارەکانی بۆ کەمیی کات دەگەڕێتەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.