Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 00:51

لێکۆڵه‌ران: ئه‌مریکا رێگا به‌ سزادانی کوردستان نادات

ده‌وڵه‌تانی دونیا پێویستییان به‌ كوردستانێكی به‌هێزه‌
کوردستان TV
100%

لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنێت، واشنتن چیدیكه‌ بێ ده‌نگ نابێت، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شه‌و سزایانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

ده‌یڤید پۆلۆك لێكۆڵه‌ری سیاسی له‌ په‌یمانگای واشنتن رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێگا به‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌و سزادانێك له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان نادات، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ روی جۆتمان رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پاڵپشتی له‌ به‌هێزكردنی كوردستان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی دونیا پێویستییان به‌ كوردستانێكی به‌هێزه‌.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر سزادان، یان ئابلووقه‌ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنرێت، كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت، بۆیه‌ ئه‌مریكا رێگا به‌م كاره‌ نادات.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.