Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 00:16

سکاڵا له‌ دژى رۆژنامه‌ى ئه‌لنه‌هارى عێراقى تۆمار ده‌کرێت

لە سەر سووكایەتیكردن بە كوردستان سکاڵای یاسایی دژی ڕۆژنامەیەکی عێراقی تۆمار دەکرێت
کوردستان TV
100%

سكاڵا له‌ دژى رۆژنامه‌ى ئه‌لنه‌هارى عێراقى تۆمار ده‌كرێت كه‌ سووكایه‌تى به‌ گەل و نەتەوەكانی كوردستان كردبوو.

ڕۆژنامەى ئه‌لنه‌هارى عێراقی ڕۆژێك دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، بۆ دژایەتیكردنی كوردستان وێنەیەكی نەشیاوی بڵاو كردەوە، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى ناڕه‌زایى دربڕین  لە میدیا و شەقامی كوردستاندا، هه‌ر به‌ هۆى ئه‌ سوكایه‌تی كردنه‌وه‌ دواكاری گشتی رێكاری یاسایی دەگرێتە بەر و سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات.

بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كوردستان كە بە ژمارە (563) لە 2ی 10ی 2017 ، بڕیاردراوە بە گرتنەبەری رێكار و سزای یاسایی دژی ئەو ڕۆژنامە عێراقییە.

له‌ سكاڵاكه‌دا هاتووه‌: ڕۆژنامەی (النهار)ی عێراقی كە بارەگاكەی لە شاری بەغدایە، هەڵساوە وێنە گەلێكی بێ ئابڕوو و دوور لە ئەخڵاقی كاری ڕۆژنامەوانی لە لاپەڕەی یەكەم لە ژمارەی (1033) لە 26ی 9ی 2017 بڵاو كردووتەوە، كە تیایدا سوكایەتی بە گەل و نەتەوەكانی كوردستان دەكات".

داواكاری گشتی داوای لە داداگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كردووە بە وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی دژی سەرنووسەری ڕۆژنامەكە بە ناوی (حسن جومعە) و ئامادەكاری بابەتەكە، ئەویش بە پێی ماددەكانی 81 و 434 لە یاسای سزادانی عێراقی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.