Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 01:16

ژماره‌ی کوژراوانی هێرشه‌که‌ی سه‌ر شاری لاس ڤێگاسی ئه‌مریکا گه‌یشته‌ 50 که‌س

هێرشبه‌ره‌كه‌ ناوی ستیفن پادۆكه‌ و ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له‌ به‌شداربووانی كۆنسێرتێك له‌ 32ـه‌مین نهۆمی هۆتێلی ماندالای بایه‌وه‌، لانی كه‌م 50 كه‌س كوژران و، زیاتر له‌ 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

پۆلیس ئاشكرای كرد،  هێرشبه‌ره‌كه‌ ناوی ستیفن پادۆكه‌ و ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌ و دانیشتووی ویلایه‌تی نیڤادایه‌.

گوتیشی: هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژراوه‌ و پێشمان وایه‌ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ به‌ ته‌نیا كرده‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.