Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:15

ئه‌لمۆنیتۆر: گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی کوردستان و ڕووسیا ڕێگری له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن

ڕووسیا پێش وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ئه‌مریكاییه‌كان كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌رێكی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنێت: گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا ڕێگر بوون، له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی توركیادا و ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌ دژی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ری ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مریكیدا هاتووه‌ :به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ڕێگه‌ نادات توركیا سنوور له‌سه‌ر كوردستان دابخات.

هه‌ر له‌ر راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا ڕێگر بوون، له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی توركیادا و ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌ دژی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان جێبه‌جێ بكات.

ئه‌لمۆنیتۆرله‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌شڵێ، ڕووسیا به‌ وه‌به‌رهێنانی ٤ ملیار دۆلاری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری پیشه‌سازیی نه‌وت و گازدا، پێش وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ئه‌مریكاییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ش هۆكارێك بووه‌ له‌ به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماری توركیادا بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی دژی هه‌رێمی كوردستان. چونكه‌ ڕووسیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت به‌ داخستنی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ نێو توركیادا.

 

كوردستان تیڤی: رزگارتاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.