گۆرێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه رووفاتی ١١ كوردی ئێزدی تێدایه و سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
نایف سه‌یدۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان گۆڕێكی به كۆمه‌ڵییان له باشووری قه‌زای شنگال دۆزییه‌وه، كه رووفاتی ١١ كوردی ئێزدی تێدایه و سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن كه له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش كوژراون.
هه‌روه‌ها گوتی: له ده‌ورووبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ل قه‌سب ،دانیشتوانی ناوچه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌بوونی ئه‌و گۆڕه ئاگادار كردۆته‌وه‌و گۆڕه‌كه، ١١ رووفاتی تێدابووه كه كوردی ئێزدی دانیشتوی كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ل قه‌سبن و سه‌رجه‌میان له یه‌ك خێزانن و له ڕه‌گه‌زی نێرن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.