Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 02:58

سه‌رۆکی یانه‌که‌: به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌میشه‌ لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆییه‌

به‌رشه‌ لایه‌نگری گه‌له‌
کوردستان TV
100%

جۆس ماریا بارتۆمیو، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ رایگه‌یاند:  به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌میشه‌ لایه‌نگری مافی بڕیاردان له‌ چاره‌نووس و ئازادیی راده‌ربڕین بووه‌. ئه‌مانه‌ ئه‌و به‌هایانه‌ن كه‌ به‌رشه‌ هه‌میشه‌ داكۆكیی لێكردوون و به‌رشه‌ لایه‌نگری گه‌له‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌وڵه‌كانمان بۆ دواخستنی یارییه‌كه‌ سه‌ری نه‌گرت، ناچاربوون بڕیاربده‌ین به‌بێ هانده‌ر یارییه‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت.

بارتۆمیو گوتیشی: وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌كه‌، بۆ من زۆر قورس بوو، كه‌بڕیار بده‌م یارییه‌كه‌ به‌رێوه‌ بچێت.

راشیگه‌یاند: كه‌ پێویستبوو یارییه‌كه‌ دوابخرێت و له‌وباره‌وه‌ له‌ یوفا سكاڵا تۆمارده‌كه‌ین.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.