Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 04:14

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: سوننه‌کان داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن

سوننه‌كان به‌ دووری نازانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد ببه‌ستن
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودیه‌ رایگه‌یاندووه‌: سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی سوننه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببنه‌وه‌و تاوتوێی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه‌ بكه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌وه‌ ده‌ڵێ: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی سه‌ركرده‌كانی سوننه‌، بڕیاردراوه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببنه‌وه‌و به‌ پێی ده‌ستوور ، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه‌نشین پێشنیار بكه‌ن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سوننه‌كان بڕیاردراوه‌، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا حكومه‌تی به‌غدا رازی نه‌بوو داوكاری سوننه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌ دووری نازانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد ببه‌ستن.


كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.