یۆردی تورول، گوته‌بێژی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا راگه‌یاند :به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان 90% ی به‌شداربووان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا داوه.
دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه‌ش، كارلێس پۆژیدمۆنت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا گوتی: ئێستا مافی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تمان هه‌یه.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش حكومه‌تی ئیسپانیا رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه‌نه‌چووه و، ئه‌وه‌ی كراوه هه‌وڵێك بووه بۆ پشێوی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا رابگه‌یێندرێن،دواتریش له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا سه‌ربه‌خۆیی رادهگهێینرێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.