Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:54

ئه‌مرۆ یه‌که‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌درێت

ئاماده‌كاری ته‌واو بو ساڵی نوێی خوێندن كراوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ 2-10-2017 یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی  كوردستان لێده‌درێت.

شۆرش غه‌فوری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند:  ئه‌مرۆ یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خویندن لێده‌ده‌رێت و سه‌رجه‌م  ناوچه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، به‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌هه‌ر ناوه‌ندێك سیسته‌می خوێندنی كوردی بیت ، ده‌رگای قوتابخانه‌كانی ده‌كرێته‌وه‌و قوتابیان ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن.

گوتیشی: ئاماده‌كاری ته‌واو بو ساڵی نوێی خوێندن كراوه‌و پێداویستییه‌كانی خویندنیش، گه‌ینراوه‌ته‌ هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن.

غه‌فوری جه‌ختیشكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن راده‌گه‌ێنێ و  وورده‌كاری زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.