Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 06:33

مه‌سرور بارزانی: گه‌لی کوردستان له‌ژێر هیچ سزایه‌کی به‌کۆمه‌ڵ پاشه‌کشه‌ ناکات

پێشوازی له‌ شاندێكی دیپلۆماتی نه‌رویجی ده‌كات
کوردستان TV
100%



ئه‌مڕۆ یەكشەممە مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی دیپلۆماتی نه‌رویجی به‌ سه‌رۆكایه‌تی كارسێن كارلسێن جێگری باڵیۆزی نەرویج لە عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی دوای ‌پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا، بارزانی باسی له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ بڕیاری گه‌لی كوردستان بڕیارێكی مولزه‌مه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له‌و بڕیاره‌ بگرێت، كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ شێوازێكی دیموكراسیانه‌ ده‌ریبڕیوه‌.

هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌ كاردانه‌وه‌كان، دووپاتی له‌ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیاتنه‌رانه‌ كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی دانوستانێك كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پشتیوانیكراو بێت و رایگه‌یاند گه‌لی كوردستان له‌ژێر هیچ گوشار و سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه‌ له‌ ویست و بڕیاری خۆی ناكات، بۆیه‌ باشترین رێگه‌چاره‌ ده‌ستكردنه‌ به‌ گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ شاندی دیپلۆماتكارانی نه‌رویجی دووپاتیان له‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی كرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌وان خوازیاران گرژییه‌كان خاو بكرێنه‌وه‌‌، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ به‌رگه‌ی گرژی زیاتر ناگرێت، پێویسته‌ له‌بری هه‌ڕه‌شه‌ و گرژی په‌نا بۆ گفتوگۆ و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ ببردرێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.