Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:41

میدیایه‌کی یه‌کێتی: ئاواره‌کانی حه‌ویجه‌ په‌نا بۆ یه‌کێتی ده‌به‌ن

شه‌وی رابردوو پێشوازیمان له‌ نزیكه‌ی 1000 ئاواره‌ كردووه‌
awara haweja
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: شه‌وی رابردوو پێشوازیمان له‌ نزیكه‌ی 1000 ئاواره‌ كردووه‌ كه‌ له‌ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری رایانكردبوو.

ئیدریس حاجی عادل، لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندووه‌: شه‌وی رابردوو كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی ئاسایشی هه‌فته‌غار پێشوازیان كرد، له‌ نزیكه‌ی 1000 ئاواره‌ كه‌ له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری رزگاریان بوو.

وتیشی: توانیمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خێرخوازی قه‌زای داقوق خواردنیان بۆ دابین بكه‌ین.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.