Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:49

ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌ر 24 کارتۆن له‌ مادده‌ی بێهۆشکه‌ردا گرت

شوێنێكی تایبه‌تی بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌بانه‌ دروستكردبوو
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌ سه‌ر 24 كارتۆن له‌ حه‌بی ترامادۆڵدا گرت، كه‌ له‌نێو بارهه‌ڵگرێكدا حه‌شاردرابوو.

ئاسایشی شاره‌زوور له‌ قه‌زای سه‌یدسادق رایگه‌یاند: هێزه‌كانی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایتیمان له‌ یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدسی بارهه‌ڵگردا بگرن،  كه‌ ٢٢ كارتۆن حه‌بی ترامادۆڵدی باركردبوو.

هه‌روه‌ها ئاسایش ده‌ڵێ: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان تاوانبارێكیان ده‌ستگیر كرد، پشكنینیان بۆ ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌ كردو توانیویانه‌ دوو كارتۆنی تر له‌ هه‌مان جۆری حه‌ب بدۆزنه‌وه‌.

ئاسایش ده‌شڵێ:  تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌دا، شوێنێكی تایبه‌تی بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌بانه‌ دروستكردبوو.


كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.