Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 10:48

بەغدا ناتوانێت دەست بەسەر خاڵە سنوورییەکانی کوردستان بگرێت

قایمقامی: پێنجوێن ئەو دەنگۆیانە راست نین، کە گوایە بەغدا ھێزی ناردبێت
کوردستان TV
100%

قایمقامی قەزای پێنجوێن ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە گوایە ھێزی سوپای عێراق لە دیوی ئێرانەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاڵە سنوورییەکانی کوردستان ھاتبن و دەڵێت "بازرگانی لەنێوان ئێران و کوردستان بەردەوامی ھەیە.

زانا حەمەعەلی، قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ھیچ ئەو دەنگۆیانە راست نین، کە گوایە بەغدا ھێزی ناردبێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاڵە سنوورییەکانی کوردستان، لەناویاندا خاڵی سنووریی باشماخ، ئەوەی تائێستا ھەیە گەشتیار و بازرگانی لەنێوان ھەردوولا بەردەوامە، بەغدا ناتوانێت ھیچ ئالیەتێک بگرێتەبەر بۆ ئەوەی خاڵی سنوورییەکانی کوردستان دابخات".

قایمقامی پێنجوێن، ئەوەشی خستە روو کە لەڕووی پراتیکییەوە قورسە عێراق بتوانێت ھێز بنێرێت و سنوور دابخات، ناشتوانێت بچێتە ناو خاکی ئێرانەوە لەوێ خاڵی سنووری بکاتەوە، بۆ ئەوەی نەیەتە خاکی کوردستان.

ئاشکراشی کرد: "حکوومەتی عێراق لەڕووی ئیدارییەوە ناتوانێت باز بەسەر ئیدارەی پارێزگاکان بدات و بەزەبری ھێز خاڵەکان سنوورییەکان رابگرێت".

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.