Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 20:45

دوای ریفراندۆم ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەردەوامە

رۆژانە 553 ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی کوردستان هه‌نارده‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌رنارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ رێی به‌نده‌ری جیهانی توركیه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی (وزە نیوز)، دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، رۆژانە 553 ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی کوردستان لەڕێی بەندەری جیهانی تورکیا ھەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش داوە، کە لە ماوەی ئەو پێنج رۆژەی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، نەوتی کوردستان بە کۆمپانیاکانی وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیتاڵیا و کرواتیا فرۆشراوە.

ھەروەھا سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای (کار گرووپ)ی کوردستان بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە، کە ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەردەوامە و بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان /  سامان زاهیر

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.