Erbil 16°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 20:05

دامه‌زرێنه‌ری ویکیلیکس: ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئیسپانیا رێگری لە سەربەخۆیی که‌ته‌لۆنیا دەکەن

گه‌وره‌ترین ململانیێه‌ له‌ رۆژئاوا
کوردستان TV
100%

دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ری ویكیلیكس،رایده‌گه‌ێنێت، بۆ شكستهێنانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا،ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسپانیا، سانسۆریان خستۆته‌ سه‌ر سه‌دان ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی.

جۆلیان ئه‌سانج، دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ری ویكیلیكس له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی:هاووڵاتیان و رێكخه‌رانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ ئاماده‌كاری ریفراندۆم به‌كار ده‌هێنن، له‌ هه‌مانكاتدا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسپانیا هه‌ڵساون به‌ بلۆككردنی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن و داگیركردنی باڵه‌خانه‌كانی راگه‌یاندن و سانسۆركردنی سه‌دان ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی.

گوتیشی:  له‌ دوای رووخانی دیواری به‌رلین، ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ته‌لۆنیا رووده‌دات گه‌وره‌ترین ململانیێه‌ له‌ رۆژئاوا ، كه‌ له‌ نێوان گه‌ل و حكومه‌ت روویدابێ.

ئه‌سانج داواشی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی كرد، یارمه‌تیده‌ربن بۆ دۆزینه‌ی ئه‌و كاره‌ ناشه‌رعییانه‌ی،كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسپانیا ، دژ به‌ ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كرێ.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.