سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگەیاندووه، حەیدەر عەبادی به بانگهێشتنامەکەی ئیمانوێل ماکرۆن رازى بووه، بڕیارە رۆژی 5ی ئه‌م مانگه سەردانى پاریس بكات.
سەرچاوەكە روونیکردەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە قسەکردن دەبێت لەسەر گشتپرسییەکەی تایبەت بە سەربەخۆیی کوردستان.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌یى نیشان داوه و داواى كردووه كه عه‌بادى بچێته پاریس، ماكرۆن ئاماده‌یى نیشان داوه كه بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى هه‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هۆشداریشى داوه سه‌باره‌ت به گرژبوونى دۆخه‌كه.
رۆژی هەینی ماکرۆن لە رێی تەلەفۆنەوە لەگەڵ عەبادی قسەی کردووه.
نووسینگەی ماکرۆن بڵاویکردەوە، سەرۆککۆماری فەرەنسا جەختی لە سەر پێویستی یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەبێت مافەکانی گەلی کورد بپارێزرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.