سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، كاردانه‌وه‌كان له‌به‌رانبه‌ر ده‌نگی ڕه‌وا و ئاشتیانه‌ی گه‌لی كوردستان، حه‌قیقه‌ت و ناخی ئه‌وانه‌ی ده‌رخست كه دژی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ـی 9ـی 2017، له سه‌لاحه‌ددین، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا كرد و، له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان به ناوی خۆیان و گه‌لی كورد له سووریا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆم و به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆییان له سه‌رۆك بارزانی كرد و به ڕۆژێكی مێژوویی له مێژووی گه‌لی كوردستانیان له قه‌ڵه‌م دا كه بووه هۆی شادی و خۆشحاڵیی كوردانی هه‌موو پارچه‌كان.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی پاڵپشتیی گه‌لی كورد له سووریا و ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریای كرد و ڕایگه‌یاند، پشتیوانی‌تان بۆ خه‌ڵكی كوردستان مایه‌ی دڵگرمی ئێمه بوو.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی به‌غدا له‌به‌رانبه‌ر ده‌نگی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان ، سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه كاردانه‌وه‌كان له‌به‌رانبه‌ر ده‌نگی ڕه‌وا و ئاشتیانه‌ی گه‌لی كوردستان، حه‌قیقه‌ت و ناخی ئه‌وانه‌ی ده‌رخست كه دژی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانن و زمانی هه‌ڕه‌شه به كار ده‌هێنن و، ده‌ریخست كه ئێمه چه‌نده له‌سه‌ر حه‌ق بووین و بڕیاری ڕیفراندۆمیش چه‌نده بڕیارێكی ڕاست و ڕه‌وا بووه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.