Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 21:08

مەسرور بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاو کردەوە 

100%

مەسرور بارزانی هێرشە درۆنییەکەی ئێرانی بۆ سەر نووسینگەکەی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و ڕایگەیاند، ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەمە 17ـی ئاب، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "‏بە پێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتی من و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، لە هێرشێکی درۆنی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج".

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: "‏بە توندترین شێوە، ئەم هێرشە ناڕەوا و قبوڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکوومەت جەخت دەکاتەوە: "‏ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن بمانوەستێنن لە بەردەوامبوونمان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.