Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:19

هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌غدا کوردستان ناچار ده‌کات زووتر بڕیار له‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بدات

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ژێر فشاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقدایه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رایده‌گه‌ێنێت، به‌غدا به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی، وا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات زووتر بڕیار له‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات.

نه‌سره‌ددین سندی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رایگه‌یاند بڕیاری سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ناوچانه‌ نابن ،كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ تیرۆریستانی داعشی پاككردووه‌ته‌وه‌، وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاوی هه‌رێم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

گوتیشی: به‌غدا به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌باره‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و گۆڕینی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و فه‌رمانی بڵاوه‌پێكردنی هێز له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، وا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، زووتر بڕیار له‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات، چونكه‌ ئه‌و رێكارانه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان پشتی پێبه‌ستووه‌، دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره‌ ده‌به‌ن.

ده‌شڵێت : سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ژێر فشاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقدایه‌، جگه‌ له‌مه‌یش له‌ چه‌ند مانگی ئاینده‌دا هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ راكێشانی ده‌نگی شه‌قامی عێراقی ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات و جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بكاته‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.